شاخه‌وان عه‌بدوڵا وه‌ڵامى شێرزاد شێخانى ده‌داته‌وه: ئه‌وانه‌ى سووكایه‌تی به پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن خۆیان به‌كرێ گیراون
ئه‌ندامێكى لێژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له وه‌ڵامی سووكایه‌تیكردنى ڕۆژنامه‌نووسێكى سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كه له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا پێشمه‌رگه به " كرێگیراو" وه‌سف ده‌كات، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و كه‌سانه‌ى سووكایه‌تی به پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن، خۆیان به‌كرێ گیراون.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا، ئه‌ندامى لێژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕاگه‌یاند: " ئه‌و كه‌سانه‌ى سووكایه‌تی به پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن، گوزارشت له‌و په‌روه‌رده‌یه ده‌كه‌ن كه له حزبه‌كه‌یه‌وه وه‌ریگرتووه، یان ئه‌وه‌یه كه حزبه‌كه‌ى خۆى یه‌ك ڕۆژ خه‌باتى نه‌كردووه و پێشمه‌رگه‌ى نه‌بووه، هه‌ر بۆیه ئه‌وان خۆیان به‌كرێ گیراوى ده‌وڵه‌تانن".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه ئێستا خه‌ڵك پێویستى به پێشمه‌رگه‌یه و شانازییان پێوه ده‌كه‌ن، گوتیشی :" پێشمه‌رگه وه‌ك ئه‌وان نییه، ناوچه‌یان پێ بگرن و دواتر ناوچه‌كان ڕاده‌ستى ڕ‌ژێمى سوریا بكه‌ن، به‌ڵكو پێشمه‌رگه هه‌ر ناوچه‌یه‌ك بگرێت لێی ده‌مێنێته‌وه و سنوور دروست ده‌كات، پێشمه‌رگه‌ى كوردستان خه‌ون و ئاینده‌ى هه‌یه".
شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، كه هه‌موو دونیا ده‌زانێت، هێزه‌كانى پێشمه‌رگه سه‌ر به حكوومه‌تێكه، ئه‌و حكوومه‌ته‌ش باسى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم ده‌كات و خه‌ونى هه‌یه.
شێرزاد شێخانى، سه‌رنوسه‌رى سارا پرێس، كه یه‌كێكه له ڕۆژنامه‌نووسه‌كانى نزیك له بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له میانه‌ى به‌رنامه‌ى پانۆراماى كه‌ناڵى كوردسات نیوزدا، ڕای گه‌یاند: " كورد ئێستا وه‌ك جه‌نگاوه‌رێك به ته‌نیا له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانه‌وه به‌كار ده‌هێنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی داعش بكات، هه‌روه‌ها ئه‌مریكا و ئه‌وروپا له برى ئه‌وه‌ى سه‌ربازى خۆیان بهێنن و بیانخه‌نه ناو جه‌نگى داعشه‌وه و ڕۆژانه په‌نجا یان شه‌ست ته‌رم بۆ وڵاته‌كانیان بنێردرێته‌وه، ئه‌یانه‌وێت له ڕێگه‌ى پێشمه‌رگه‌وه به هه‌ندێك چه‌ك و پاره وه‌ك (چه‌كێكى به‌كرێ گیراو) شه‌ڕی داعشیان پێ بكه‌ن، كورد ئیستا ته‌نها بۆ شه‌ڕی داعش گرنگى پێ ده‌درێت".
bas news-
