پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتیی کوردستان دەستی لەکار کێشایەوە

 پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتیی کوردستان دەستی لەکار کێشایەوە
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتیی کوردستان ئەوەی ئاشکرا کرد کە ئەندامێکی فراکسیۆنەکەی بە مەبەستی خۆتەرخانکردنی بۆ کاروباری دەزگایەکی پارتی، دەستی لەکار کێشاوەتەوە.

د. عەرەفات کەرەم، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە 24/5/2017، خەسرۆ گۆران، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی کە پێشتر سەرۆکی فراکسیۆنەکە بووە، دەستی لەکار کێشانەوەی لە ئەندامێتیی پەرلەمانی عێراق پێشکەش کردووە.

ئەوەشی ئاشکرا کرد: ”دەست لەکار کێشانەوەکە لەبەر ئەوەیە کە خەسرۆ گۆران دەیەوێت خۆی بۆ کاری دەزگای هەڵبژاردنەکانی پارتی دیموکراتیی کوردستان تەرخان بکات، چونکە قۆناغەکە وادەخوازێت".

ئەوەشی خستە ڕوو، شوێنگرەوەی خەسرۆ گۆران لەلایەن کۆمسیۆنەوە دیاری دەکرێت، کاندیدێکی پارتی لە سنووری پارێزگای دهۆک لە جێگەی دادەندرێت.











باسنیوز
Top