پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتیی کوردستان دەستی لەکار کێشایەوە
د. عەرەفات کەرەم، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە 24/5/2017، خەسرۆ گۆران، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی کە پێشتر سەرۆکی فراکسیۆنەکە بووە، دەستی لەکار کێشانەوەی لە ئەندامێتیی پەرلەمانی عێراق پێشکەش کردووە.
ئەوەشی ئاشکرا کرد: ”دەست لەکار کێشانەوەکە لەبەر ئەوەیە کە خەسرۆ گۆران دەیەوێت خۆی بۆ کاری دەزگای هەڵبژاردنەکانی پارتی دیموکراتیی کوردستان تەرخان بکات، چونکە قۆناغەکە وادەخوازێت".
ئەوەشی خستە ڕوو، شوێنگرەوەی خەسرۆ گۆران لەلایەن کۆمسیۆنەوە دیاری دەکرێت، کاندیدێکی پارتی لە سنووری پارێزگای دهۆک لە جێگەی دادەندرێت.
باسنیوز
