لە کەمپی باسرمە 3 ھەزار و 200 پێداویستی خاوێنکەرەوە بۆ ئاوارەکان دابین کرا

لە کەمپی باسرمە 3 ھەزار و 200 پێداویستی خاوێنکەرەوە بۆ ئاوارەکان دابین کرا
بەمەبەستی پیدانی رێنمایی پاکوخاوێنی و دابینکردنی پێداویستییەکان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەھەماھەنگی Human Bridge کەمپی پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستانی لە باسرمە بەسەرکردەوە.



ئەمرۆ چوارشەممە 24/٧/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی، سیمینارێکی لەسەر چۆنیەتی خاوێن ھێشتنەوەی دەم و ددان و بەکاری ھێنانی ھەویری ددان لە کەمپی باسرمە بەڕێوەبرد.


ھاوکات ھەر لەو سیمینارە، 3 ھەزار٢٠٠ پێداویستی خاوێنکەرەوەی بەسەر پەنابەراندا دابەش کرا.



دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە زۆربەی کەمپی ئاوارە و پەنابەراندا، رۆژانە چالاکی خێرخوازیی و فەرھەنگی بەڕێوە دەبات، جۆرەھا پێداویستی بۆ باشترکردنی رەوشی ژیانیان پێشکەش دەکات و بووەتە پردێکی پەیوەندی لە نێوان دانیشتوانی کەمپەکان و رێکخراوە جیھانییەکاندا.
bas news-
Top