چەمچەماڵ.. لە ھەڵمەتێکی گەڕان و پشکنیندا داواکراوێک دەستگیرکرا
بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ، دەستگیرکردنی داواکراوێکی لە ھەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینی ھێزەکانی بنکەی پۆلیسی شارەدێی سەنگاو، پۆلیسی فریاکەوتن و ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، ڕاگەیاند.
عەقید حەیدەر بێسەری، بەرێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ، ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ 24/5/2017 ھێزەکانی بنکەی پۆلیسی شارەدێی سەنگاو و پۆایسی فریاکەوتن بەھاوکاری ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، ھەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینیان بۆ چەند گوندێکی سنووری شارەدێی سەنگاو دەستپێکرد بۆ دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانەی لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوەوە فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە و لەو سنوورەدا نیشتەجێن".
گوتیشی: "لە ھەڵمەتەکەدا کەسێک دەستگیرکراوە کە بەپێی مادەی 405 ی یاسای سزادانی عێراقی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە".
bas news-
