قایمقامیەتی سلێمانی: لە رەمەزاندا ڕێگری لە بەرزبوونەوەی نرخەكان دەكەین
ئەمڕۆ چوارشەممە لە قایمقامییەتی ناوەندی قەزای سلێمانى لێژنه‌یه‌ك پێک هێنرا بۆ جێبەجێکردنی رێنماییه‌كانى مانگى ره‌مه‌زان، لەوانەش چاودێریكردنی نرخی شتومەك لە بازاڕەكاندا.
پارێزگاری سلێمانی بە وەکالەت و قایمقامیی ناوەندی قەزای سلێمانی و نوێنەری هەریەک لە یەکێتیی زانایانی ئاینی و ئەوقاف و گەشتوگوزار کۆبوونەوەیەکیان لە قایمقامییەتدا ئەنجام دا.
له دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئاوات محەمه‌د قایمقامیی سلێمانى رایگەیاند بریاریان دا به دروستكردنى لێژنه‌یه‌ك، كه بریتییه له لێژنه‌ى جێبەجێكردنى رێنماییه‌كانى مانگى ره‌مه‌زان كه ئه‌و لێژنه‌یه به‌وردى كار ده‌كات بۆ جێبەجێکردنی رێنماییه‌كان و به‌رز راگرتنى مانگى پیرۆزى ره‌مه‌زان.
له‌باره‌ى رێکخستنه‌وه‌ى بازارى شارى سلێمانییه‌وه، گوتى "دەزانین به‌هاتنى مانگى ره‌مه‌زان، ناو بازارى شارى سلێمانى زۆر قه‌رەباڵغ ده‌بێت، ئێمه‌ش سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منییه‌كانمان راسپاردووه كه هه‌ریه‌كه‌یان به‌رنامه و پلانى تایبه‌تى خۆى هه‌بێت بۆ ئه‌و مانگه، ژماره‌ى هێزه‌كانیش له شوێنە گشتییه‌كان زیاتر ده‌كه‌ین، سه‌ردان و به‌دواداچوونه‌كانمان زیاتر ده‌بێت و له‌هه‌مان كاتیش‌دا لێژنه هاوبه‌شه‌كانى قایمقامییەتی سلێمانى لێژنه‌كانى چاودێرى و بازرگانى و لێژنه‌كانى دیکە به‌دواداچوونه‌كانیان بۆ سه‌لامه‌تى هاووڵاتییان زیاتر ده‌بێت".
له‌باره‌ى نرخى کەلوپەل و كاڵاكانیشەوە گوتى "له رێى لێژنه‌كانمانه‌وه به‌دواداچوونى زیاتر ده‌كه‌ین تاوه‌كو نرخى شمه‌ك و كاڵاكان جێگیر بێت، له‌و مانگه‌دا هیچ شمه‌ك و كاڵایه‌ك نرخه‌كه‌ى به‌رز نه‌بێته‌وه".
له‌باره‌ى كردنه‌وه‌ى خواردنگه و خوارده‌مه‌نییه‌كانیشه‌وه له‌و مانگه‌دا، گوتى "چه‌ندین رێنماییمان هه‌یه بۆ ئه‌و شوێنانه و شوێنه‌كان ده‌توانن كراوه بن، به‌ڵام ده‌بێت رێزگرتن لەو مانگی رەمەزانە رەچاو بکرێت".
bas news-
