چەکدارانی پەکەکە لە ئاگری پێنج بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلێكی حكومەت دەسوتێنن

چەکدارانی پەکەکە لە ئاگری پێنج بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلێكی حكومەت دەسوتێنن

چەکدارانی پەکەکە لە ناوچەی چیای تەندورەک سەر بە پارێزگای ئاگری، رێگایەکیان داخست و پێنج بارھەڵگر و ئۆتۆمبێلێکی دەزگای فەرمیان سوتاند.


گرووپێکی چەکدارانی رێکخراوی پەکەکە لە ناوچەیەکی نزیک لە گوندی گولیزاری چیای تەندورەک رێگایەکیان داخست و چەند ئۆتۆمبێلێکیان لەسەر ئەو رێگایە راگرت.


ھاوکات پێنج بارھەڵگر و ئۆتۆمبێلێکی سەر بە دەزگای فەرمی لەلایەن چەکدارانی پەکەکەوە سوتێنرا و پاشانیش ئەو چەکدارانە ناوچەکەیان بەجێ هێشت.


ھێزەکانی ئەمنی بە مەبەستی دەستگیرکردنی تیرۆریستان کارەکانیان دەست پێکردووە.
bas news-
Top