بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری و بەرگریی ئەمریکا: سەربەخۆیی کوردستان پەیوەستە بە کاتەوە
بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆیتەرز، لە وتارێکدا لەبەردەم ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا، ژەنەڕاڵ (ڤێنسێنت ستوارت) بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری و بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند، دەرەنجامی ئەو ڕیفراندۆمە زۆر گرینگ دەبێت کە لە مانگی ئۆکتۆبەردا لە هەرێمی کوردستان ساز دەکرێت و، پرسی سەربەخۆییش تەنیا پەیوەستە بە کاتەوە.
بەرپرسەکەی دەزگای هەواڵگریی بەرگریی ئەمریکا ئەوەشی گوت، پرسی داهاتی نەوتی کەرکووک، گەورەترین کێبڕکێی سیاسی دروست دەکات بۆ حکوومەتی عێراق بەتایبەت دوای کۆتاییهاتنی شەڕی داعش و ئەگەر بە خێرایی چارەسەر نەکرێت، ئەگەری ئەوە هەیە پێکدادان لە نێوان لایەنەکان ڕوو بدات.
kdp-
