چەکدارانی پەکەکە لە ئاگری پێنج بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلێكی حكومەت دەسوتێنن
گرووپێکی چەکدارانی رێکخراوی پەکەکە لە ناوچەیەکی نزیک لە گوندی گولیزاری چیای تەندورەک رێگایەکیان داخست و چەند ئۆتۆمبێلێکیان لەسەر ئەو رێگایە راگرت.
ھاوکات پێنج بارھەڵگر و ئۆتۆمبێلێکی سەر بە دەزگای فەرمی لەلایەن چەکدارانی پەکەکەوە سوتێنرا و پاشانیش ئەو چەکدارانە ناوچەکەیان بەجێ هێشت.
ھێزەکانی ئەمنی بە مەبەستی دەستگیرکردنی تیرۆریستان کارەکانیان دەست پێکردووە.
باسنيوز
