فه‌لاح مسته‌فا: زیاتر له 40 نوێنه‌رایه‌تیمان هه‌یه و به‌ته‌واوى به ئه‌ركى ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆ هه‌ستاوین
فه‌لاح مسته‌فا، سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى سه‌ر به حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕایگه‌یاند :" ئێمه زۆر به‌رپرسانه مامه‌ڵه ده‌كه‌ین، چونكه پابه‌ندى ته‌واوى ڕێسا و یاساكانى یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانین، پابه‌ندى ڕێككه‌وتنى جاڕنامه‌ى مافه‌كانى مرۆڤین، بۆیه ئه‌و بهرپرسیارییهتیهمان هه‌یه و له‌به‌رامبه‌ریشدا ئێمه ڕوونمان كردووه‌ته‌وه، ئه‌و ڕاستیه تاڵه قبوڵ ده‌كه‌ین كه دژى ویستى خۆمان له چوار وڵات‌دا دابه‌ش كراوین و بووین به به‌كه‌مینه، ئه‌وه‌ش ده‌ستى ئێمه‌ى تێدا نه‌بووه و دروست كراوه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، كه ده‌بێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕاستییه تاڵه‌دا بكه‌ین، گوتیشی :" ئێستا باسمان له هه‌رێمى كوردستانى عێراق كردووه، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تیش له زۆر لایه‌نه‌وه كێشه‌ى بۆ دروست كراوه، ئێمه زیاتر له 40 نوێنه‌رایه‌تیمان هه‌یه، ئه‌وان هاوشێوه‌ی باڵوێزخانه‌كان كار ده‌كه‌ن، چونكه ئێمه فۆرم و شێوه‌یه‌كى دیپلۆماسیمان نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ههریمین، به‌ڵام به‌ته‌واوى به ئه‌ركى ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆ هه‌ستاوین ، بۆیه ده‌بێت ئه‌وه به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت و به كه‌م ته‌ماشا نه‌كرێت".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، كه له هه‌مان كاتدا، خۆشحاڵ و شه‌ره‌فمه‌ندین به‌وه‌ى نوێنه‌رایه‌تى 36 وڵات له پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان هه‌یه، ده‌شپرسێت :" ئایا ئه‌وه سه‌ركه‌وتنى سیاسه‌تى ده‌روه‌ى هه‌رێمى كوردستان نییه؟".
فه‌لاح مسته‌فا، له باره‌ى كارى دیپلۆماسیی و په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه، گوتیشی :" ڕاسته ئێمه له‌ڕووى دیپلۆماسییه‌وه تازه‌ین، به‌ڵام ئه‌مه تاوان نییه، دامه‌زراوه‌ى وامان نه‌بووه تێیدا وه‌ك دیپلۆماسی ئه‌كادیمى ده‌ربچین، ئێمه به‌شێك بووین له عێراق ، پێكهاته‌كانى دیكه، جگه له كورد له‌و بواره سوودمه‌ند بوون، هه‌روه‌ها ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌ركى خۆمان به باشترین شێوه جێبه جێبكهین، هه‌ندێك جار باس له دیبلۆماسى ئاینیى ده‌كرێت، ئیمه شه‌ره‌فمه‌ندانه‌وه باس له‌وه ده‌كه‌ین، كه ناوه‌ندى په‌یوه‌ندى باشمان هه‌یه".
ئه‌وه‌شى نه‌شارده‌وه، كه یه‌كێك له هۆكاره خراپه‌كان ئه‌وه‌یه، دژه‌كانمان زۆر نزیكن لێمانه‌وه، گوتیشی :"هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ش ڕاستییه‌كى تاڵه و ناتوانین بیگۆڕین".
له باره‌ى په‌یوه‌ندی نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقی فیدڕاڵ، فه‌لاح مسته‌فا، گوتى :" هه‌وڵى زۆرمان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدڕاڵ‌دا داوه، به‌لام سه‌ركه‌وتوو نه‌بووین، جیاوازییه‌كى زۆر له نیوانماندا هه‌یه، تا دێت خاڵى هاوبه‌ش كه‌متر و كه‌متر ده‌بێته‌وه".
باسنيوز
