قەڵادزێ.. بەھۆی تەزووی کارەباوە ھاووڵاتیەک گیانی لەدەست دا
شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند: "ئەو ھاووڵاتییە ناوی (ک . م)ە و تەمەنی 21 ساڵە و دانیشتووی قەڵادزێیە، پیشەی کاسبە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 24/5/2017، لەکاتی کارکردن و لە خانوویەکدا، دەستی بەر تەزووی کارەبا کەوت و بەو ھۆیەەوە گیانی لەدەست داوە".
گوتیشی: "ئەو ھاووڵاتییە سێ مانگە ھاوسەرگیری کردووە، ئێستا بە مەبەستی ھۆکاری ڕاستەقینەی گیان لەدەستدانەکەشی، تەرمەکەی ڕەوانەی پەیمانگەی پزیشکی دادوەریی سلێمانی کراوە".
ھێمای بۆ ئەوەش کرد، کە بە ھەمان ڕووداو، ھاووڵاتی (م . ع)ی تەمەن 32 ساڵ، کە لەگەڵ ئەو بەیەکەوە کاریان کردووە، بریندار بووە و ئێستا لەژێر چاودێریی تەندروستیدایە.
باسنیوز
