وەزارەتی پێشمەرگە: پڕۆژە ستراتیژییەکەمان ڕەوانەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کراوە

 وەزارەتی پێشمەرگە: پڕۆژە ستراتیژییەکەمان ڕەوانەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کراوە
بەڕێوەبەرێکی گشتی لە وەزارەتی پێشمەرگە ڕای گەیاند، پڕۆژەی پێشنیازکراوی وەزارەتی پێشمەرگە، ڕەوانەی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان کراوە، بڕیارە لەوێش لەگەڵ ڕاوێژکاران تاوتوێ بکرێت، بە مەبەستی پەسەند کردنی.

ھەڵگورد حیکمەت، بەڕیوەبەری گشتیی ڕاگەیاندن و ھۆشیاریی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: ”بڕیارە دوای پەسەندکردنی پرۆژەی وەزارەتی پێشمەرگە، ھەنگاوی خێرا بۆ جێبەجێکردن بگیرێتەبەر، لەکاتێکدا پرۆژەی پێشنیازکراوی وەزارەتی پێشمەرگە ئێستا لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە ڕەوانەی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان کراوە، لەوێش ئەگەر ئەو پڕۆژەیان بەدڵ بوو، پەسەندی دەکەن، ئەگەر پێویستیشی بەدەسکاری ھەبوو، سەرۆک بارزانی بەڕاوێژ لەگەڵ ڕاوێژکاران دەسکاری دەکات".

ئاماژەشی بەوە کرد: ”جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژەیە سێ ساڵی بۆ دانراوە، چونکە کاتی دەوێت تاوەکوو جێبەجێ دەکرێت و وەزارەتێکی پرۆفیشناڵ دروست دەکرێت، ھاوشێوەی وڵاتانی ھاوپەیمان مەشق و ڕاھێنان بە ھێزەکان دەکرێ و ڕێک‌ دەخرێن، بەم شێوەیە پێشمەرگە دەبێتە بەشێک لە هێزەکانی ھاوپەیمانان".

هەڵگورد حیکمەت ئەوەی ئاشکرا کرد کە بڕیارە فەرمانگەیەک بە ناوی چاکسازی دروست بکرێت و کاری ئەو فەرمانگەیە تەنیا جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەبێت لە ماوەی ئەو سێ ساڵەدا.












باسنیوز
Top