تەقتەق.. دەست بەسەر سێ فەردە حەبدا گیرا
ڕەمک ڕەمەزان، بەڕێوەبەری شارەدێی تەقتەق، ڕاگەیاند: "لە ڕێگای بازگەی قەرەناوە، بەھاوکاری بنکەی ئاسایشی قەرەناو توانراوە، دوو کەس کە سێ فەردە حەبیان پێ بووە دەستگیر بکرێن، گومانیش دەکرێت کە ئەو حەبانە، قەدەغەکراو بن".
بەرێوەبەری شارەدێی تەقتەق، ئەوەشی خستەڕوو: "نموونەی حەب لە سێ فەردەکە وەرگیراوە و ڕەوانەی وەزارەتی تەندروستی کراوە، بۆ دیاریکردنی جۆر و ئاستی مەترسییەکانیان، ئێستاش لێکۆڵینەوە لەگەڵ دەستگیرکراوەکاندا دەستی پێ کردووە".
گوتیشی: "ھیچ یەکێک لە ئەو دوو کەسە خەڵکی سنوورەکە نین، لەبەر ئەوەی بازگەی قەرەناو، کۆتا بازگەی ھەرێمی کوردستانە لەگەڵ حکوومەتی عێراقدا، بۆیە ئەو حاڵەتانە لەو دەڤەرە زۆرن".
BAS NEWS-
