تا ئێستاش زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كانى خانه‌قین به ناوى هاورده‌ى عه‌ره‌بن
به‌رپرسێك له شارى خانه‌قین ئاشكرای ده‌كات، تا ئێستا زه‌وى كشتو‌كاڵى له‌شارى خانه‌قین، به‌ناوى هاووڵاتیانى عه‌ره‌به‌وه‌یه له‌كاتێكدا ئێستا ئه‌و زه‌وییانه به‌ده‌ست كورده‌وه‌ن.
سه‌میر محه‌مه‌د نور، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانى شارى خانه‌قین ڕاگه‌یاند :" زه‌وى كشتو‌كاڵى زۆرینه‌ى گونده‌كانى سنوورى خانه‌قین كه خاوه‌نه‌كانیان له بنچینه‌دا كوردن به‌ناوى عه‌ره‌به‌وه‌یه و له‌پاش ڕووخاندنى ڕ‌ژێمى به‌عسیشه‌وه له‌ساڵى 2003 هه‌ر به‌ناو هاووڵاتیانى هاورده‌ى عهرهبهوهن و نه‌گۆڕاون بۆ خاوه‌نى بنچینه‌ییان".
گوتیشى :" ئێمه چه‌ندین هه‌وڵمان داوه بۆئه‌وه‌ى ئه‌و زه‌وییانه بگه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ خاوه‌نه یه‌كه‌مه‌كانیان هاوشێوه‌ى ئه‌وه‌ى كه له‌كه‌ركوك كراوه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانمان بێ ئه‌نجام بوون ".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، كه حكوومه‌تى ناوخۆیی پارێزگاى دیاله پشتگیرى گۆرینى خاوه‌نى زه‌وییه كشتووكاڵییهكانى خانه‌قین ناكات و به‌و هۆیه‌شه‌وه حكوومه‌تى عێراقی فیدڕاڵ كارى بۆ نه‌كردووه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه مانه‌وه‌ى زه‌وییه‌كان به‌ناوى هاورده‌ى عه‌ره‌به‌وه، تا چه‌ند زیانى به جووتیاران و خاوه‌نه ڕه‌سه‌نه‌كانى كردووه ، سه‌میر محه‌مه‌د نور، گوتی :" ئه‌و هاوكارییانه‌ى حكوومه‌تى عێراق به جووتیارانى ده‌دات، جووتیارهكانى خانه‌قین ناگرێته‌وه و حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستانیش به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه، ناتوانێت هاوكارییان بكات ".
bas news-
