دوو کەس بە ھۆی کێشەی زەویوزارەوە لە ئاكری كوژران

دوو کەس بە ھۆی کێشەی زەویوزارەوە لە ئاكری كوژران

بەھۆی دەمەقاڵی و شەڕ و پێکدادان لەسەر کێشەی زەویوزار لە شارۆچکەی توتاکی سەر بە پارێزگای ئاگریی باكووری كوردستان، دوو کەس کوژران.


ئەمڕۆ دووشەممە لە گوندی یایکلی سەر بەو شارۆچکەیە، لەسەر کێشەی زەویوزار ناکۆکی کەوتووەتە نێوان کەسێک بە ناوی ئیدریس کە وەک پاسەوانی ئەمنی دەناسرێ لەگەڵ سێ کەسی دیکە بە ناوەکانی ئیلیاس، ئیلھان و سومانی.


لە دوای دەمەقاڵێی لایەنەکان، شەڕ و پێکدادان سەریھەڵداوە و بە چەکێکی لولە درێژ کە نازانرێ لەلایەن کێوە تەقەی پێکراوە، دوو کەس بە ناوەکانی ئیدریس و ئیلیاس کوژراون.


لە دوای ئەمەش گومانلێکراوەکان لەلایەن تیمەکانی جەندرمەی ناوچەکە دەستگیر کراون.
bas news-
Top