٣ ھەزار خێزانی بەری راستی مووسڵ ھاوکاری کران

٣ ھەزار خێزانی بەری راستی مووسڵ ھاوکاری کران


دەزگای خێرخوازیی بارزانی، کاروانێکی دیکەی ھاوکارییە خۆراکییەکانی وڵاتی کوێتی گەیاندە بەری ڕاستی شاری مووسڵ و پێداویستی خۆراکی بۆ ٣ ھەززار خێزان دابین کرد.



ئەمڕۆ دووشەممە ٢2/٥/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی کوێت کاروانێکی مەزنی ھاوکارییەکانیان گەیاندە ئاوارەکانی بەری راستی مووسڵ، کە بەھۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە دانیشتوانی مووسڵ پێداویستییە سەرەتاییەکانیان بەدەست ناکەوێت و بەردەوامیدانیان بە ژیان بەبێ ھاوکارییەکانی رێکخراوە مرۆییەکان بۆ دانیشتوانی شارەکە ئەستەمە.


ھەر بەو مەبەستە دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ماوەی مانگی پێنج مانگدا ھاوکاری خۆراکی گەیاندووەتە ١١ ھەزار خێزانی شارەکە.



لەبەری راستی پارێزگای نەینەوادا ھەتا ئێستا شەڕ بەردەوامە و زۆرترین خێزان و کەسی مەدەنی لێیە و کەمترین پێداویستییە سەرەتاییەکانیان بۆ دابین دەکرێت، کارمەندانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئەرکی مرۆیی خۆیان بەبێ گوێدانە مەترسیەکان بەڕێوە دەبەن.

bas news-
Top