ھاتوچۆی ھەولێر ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە
ئەمڕۆ دووشەممە 22/5/2017 لە ئاگادارییەکی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەولێر، ، تێدا ئەوە خراوەتەڕوو: "ھاوولاتیانی شاری ھەولێر و ئەوکەسانەی کە ئۆتۆمبێلی ھەڵگری تابڵۆی ھەولێریان ھەیە دەتوانن لەبەیانی 23/5/2017ەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەولێر بکەن".
ھاتوچۆی ھەولێر، ئەوەشی روون کردوەتەوە: "ئەم سەردانە بە مەبەستی سوودمەندبوونە لە سیستەمی دانی بری سزاییەکانی ھاتوچۆ کەلەسەریان تۆمارکراوە، ئەویش بەشێوەی قیست، کەسیستمەکەش ئارەزوومەندانەیە".
bas news-
