كونسوڵى گشتیى هانگاریا به جلى كوردى به‌شدارى یادى راپه‌ڕینى ڕواندز ده‌كات
د. چابا ڤێزێكینى، كونسوڵى گشتیى هه‌نگاریا له هه‌ولێر،راگه‌یاند، :" خۆشحاڵم كه ئه‌مڕۆ له رێوڕسمى یادكردنه‌وه‌ى 30 ساڵه‌ى راپه‌ڕینى رواندز، به‌شداربووم ، خۆشحاڵیش بووم به دیتنى ئه‌و دیمه‌نانه‌ى لهیادهكه نمایش كران".
گووتیشى :" مه‌به‌ستم له پۆشینى جل و به‌رگى كوردی، هێماى سۆز و خۆشه‌ویستى و پێكه‌وه‌ژیانه له گه‌ڵ ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه و له‌وه ڕاهاتووم كه له‌یاد و بۆنه‌كاندا، جل و به‌رگى كوردى بپۆشم".
جێگه‌ى باسه له 19/ 5/ 1987 دانیشتووانى شارى ڕواندز، دژ به ده‌سه‌ڵاتى ڕ‌ژێمى حزبى به‌عسى، راپه‌ڕین و له ماوه‌یه‌كى كه‌مدا ته‌واوى به‌عسییه‌كانیان له شاره‌كه‌دا وه‌ده‌رنا، دواتر ڕژێم لهههڵمهتێكى ڕهشبگیردا، 19 هاووڵاتى شۆڕشگێڕى ڕواندزى ده‌سگیر كرد و بێ سه‌روشوێنى كردن، بۆ به‌رزراگرتنى ئه‌و ڕاپه‌ڕینه، ساڵانه له ڕواندز یادى ده‌كرێته‌وه، ئه‌مساڵیش به‌هۆى چه‌ند هۆكارێك یاده‌كه بۆ ئه‌مڕۆ، دواخرا.
bas news-
