گه‌رمیان.. ئۆتۆمبیلێك له باوك و منداڵێك ده‌دات
نه‌قیب كارزان مه‌جید، به‌رپرسى به‌شى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى هاتوچۆى ئیداره‌ى گه‌رمیان ڕاگه‌یاند :" كاتژمێر 8 ى ئه‌مشه‌و له‌نزیك سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى گه‌رمیان له كه‌لار، ئۆتۆمبێلێك له منداڵێك و باوكى دا".
گوتیشى :" هه‌رچه‌نده به‌په‌له باوك و منداڵه‌كه گه‌ینرانه نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى شه‌هید هه‌ژار له كه‌لار، به‌ڵام منداڵه‌كه گیانى له‌ده‌ست دا و باوكیشى به‌سه‌ختى برینداره".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ئۆتۆمبێله‌كه له جۆرى هۆنداى سه‌نتافى بووه، له دواى ڕووداوه‌كه شۆفێره‌كه ئۆتۆمبێله‌كه‌ى به جێهێشتووه، به‌ڵام دواتر خۆى ڕاده‌ستى پۆلیس كردووه.
bas news-
