کچێکی دیکەی کوردی ئێزدی لە دەستی داعش ڕزگار کرا
(حوسێن قایدی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''ئێمە ئێستا لە نیزیک مووسڵین و توانیومانە کچێکی ١٠ ساڵانی کوردی ئێزدی لە شاری مووسڵ لە دەستی داعش ڕزگار بکەین، کە خەڵکی کۆمەڵگای گرعوزێرە و مانگێکە سەرقاڵی ڕزگارکردنی ئەو کچەین و ئێستا توانیمان ڕزگاری بکەین.''
بەرپرسی نووسینگەی ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی گوتی: ''بەردەوام دەبین لە ھەوڵەکانمان و لە چەند سەعاتی داھاتوودا مژدەی خۆشتر بە خەڵکی ئێزدی ڕادەگەیەنین.''
(حوسێن قایدی) گوتیشی: ''تا ئێستا ژمارەی ڕزگارکراوان گەیشتووەتە ٣ ھەزار و ١١ کەس.'
kdp-
