وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف: سندووقى زه‌كاتى د. عه‌لى قه‌ره‌داغى نایاساییه
له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ئه‌وقافدا، هاتووه :" رۆژی یەكشەممە 21/ 5/ 2017 لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا د.عەلی قەرەداغی وەك سەرۆكی رابیتەی ئیسلامی كورد پرۆژەی دانانی سندوقێكی تایبەت بەكۆكردنەوەی زەكات لەهەرێمی كوردستان راگەیاند.
وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف، بە پێویستی دەزاننێت، بۆ ڕای گشتی و خەڵكی كوردستان ڕوونی بكەینەوە، كە دانانی ئەو سندوقە و كۆكردنەوەی پارە لەلایەن رێكخراوێكەوە كارێكی نایاساییە، هه‌روه‌ها هاتووه :" ئێمە لەوەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینیی حكوومەتی هەرێم لەساڵی 2008وە سەرقاڵی دیراسەكردن و ئامادەكردنی پرۆژەی دانانی سندوقی كۆكردنەوەی زەكات و سەرفیترە و پارەی خێرخوازین و لەساڵی 2010وە ئەو پرۆژەیەمان پێشكەش بەسەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران كردووە".
ئاشكراش ده‌كرێـت، كه بەهۆی بەربەستی یاساییەوە تا ئێستا لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە تەبەنی نەكراوە، هه‌روه‌ها هاتووه : "بۆیە راگەیاندن و دامەزراندنی سندوقی زەكات و كۆكردنەوەی پارە لەخەڵكی كوردستان لەلایەن هەر رێكخراو و كەسێكەوە ڕەت دەكەینەوە و بەكارێكی نایاسایی دەزانین".
باسنيوز
