کەلار.. ئۆتۆمبێلێک بەھۆی شۆرتی کارەباییەوە ئاگری گرت
نیعمەت عەلی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی گەرمیان، ڕایگەیاند: "درەنگانی شەوی ڕابردوو 21/5/2017 لە ڕێگەی JCCیەوە ئاگادار کراینەوە، کە لە نزیک مزگەوتی شێخ ئیبراھیم لە شاری کەلار، ئۆتۆمبێلێک ئاگری گرتووە، دەستبەجێ تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی کەلار گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و لە ماوەیەکی کەمدا توانییان کۆنتڕۆڵی ئاگرەکە بکەن".
گوتیشی: "ڕووداوەکە بەھۆی شۆرتی کارەبایی ئۆتۆمبێلەکەوە ڕووی داوە و جگە لە زیانی ماددی، ھیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە".
باسنیوز
