وەزیری کشتوکاڵ: بڕیارێکی بەغدا زیان بە جووتیارانی هەرێمی کوردستان دەگەیەنێت

 وەزیری کشتوکاڵ: بڕیارێکی بەغدا زیان بە جووتیارانی هەرێمی کوردستان دەگەیەنێت
وەزیری کشتوکاڵ و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد کە بەهۆی بڕیارێکی حکوومەتی عێراقی فیدراڵ، جووتیارانی هەرێمی کوردستان زیانیان پێ دەگات و ناتوانن سەرجەم گەنمەکانیان بە سایلۆکان بدەن.



عەبدولستار مەجید، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند: ”جووتیارانی هەرێمی کوردستان پارەی ساڵانی 2014 و 2015 و 2016ش وەرنەگیراوە کە سەدان ملیار دینار دەکات“.



ئەوەشی ڕوون کردەوە کە بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی هەرێمی کوردستان زیاتر لە یەک ملیۆن تەن دەبێت. داواشی لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کرد، لەگەڵ حکوومەتی عێراقی فیدراڵ هەوڵی ساغ کردنەوەی ئەو بڕە گەنمە بدەن.





باسنیوز
Top