دەزگای خێرخوازیی بارزانی ھاوکاری ٣ ھەزار و ٥٨٦ خێزانی ئاوارەی کرد
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١/٥/٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە لە کەمپەکانی مام رەشان، گەرماو و شێخان، بەشەخۆراکی مانگی پێنجی ٣ ھەزار و ٥٨٦ خێزانی ئاوارەیان دابەش کرد.
ھەر بەشەخۆراکێک پێک لە ٧٣ کیلۆگرام خۆراکی وشک دێت، مانگانە بەسەر ئاوارەکاندا دابەش دەکرێت، دەزگای خێرخوازیی بارزانی و بەرنامەی جیھانی خۆراک ھەر مانگێک بەشەخۆراکی زیاتر لە ٢٠ ھەزار خێزانی ئاوارە دابین دەکەن.
ھاوکات دوێنێ شەممە ٢٠/٥/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەمەبەستی دابینکردنی ھاوکاریی خۆراکی بۆ دانیشتوانی شاری مووسڵ، کاروانێکی ھاوکارییەکانی دەوڵەتی کوێتی گەیاندە شارەکە و ھەزار خێزان لێی سوودمەند بوون.
بەھۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە دانیشتوانی مووسڵ پێداویستییە سەرەتاییەکانیان دەست ناکەوێت و بەردەوامیدان بە ژیان بەبێ ھاوکارییەکانی رێکخراوە مرۆییەکان بۆ دانیشتوانی شارەکە ئەستەمە.
bas news-
