جێگری پارێزگاری شرنا‌خ به وێنه‌یه‌ك سووكایه‌تی به شاره‌كە ده‌كات
جێگری پارێزگاری شرناخی باكووری كوردستان، وه‌كو سووكایه‌تییه‌ك بۆ ئه‌و شاره و خه‌ڵكه‌كه‌ی، له‌ناو خانوویه‌كی رووخاودا كه به هۆی شه‌ڕی په‌كه‌كه و حكوومه‌تی توركیاوه وێران بووه، وێنه‌یه‌ك ده‌گرێت و بڵاوی ده‌كاته‌وه.
عه‌لی ئاركان جێگری پارێزگاری شرنا‌خ ده‌چێته ناو خانوویه‌كی وێرانكراو، كه به هۆی شه‌ڕه‌وه وێران بووه و خاوه‌ن ماڵیش ئاواره‌ی سه‌ر جاده‌كان بووه، وێنه‌یه‌ك ده‌گرێت، وه‌ك بڵێی دڵی زۆر به وێرانی شاره‌كه خۆشه و له ئینستاگرامی خۆی بڵاوی ده‌كاته‌وه.
عه‌لی به عهینهكێك و قاتێكی ره‌شه‌وه وێنه‌كه ده‌گرێت، خۆی وا نیشان داوه كه خانووه وێرانه‌كه دڵی خۆش كردووه، بۆیه وێنه‌ی تێدا گرتووه و بڵاوی كردووه‌ته‌وه.
بەم هۆیەوە له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، به تایبه‌ت له تویته‌ر ره‌خنه‌یه‌كی زۆری لێ گیراوه و داوا ده‌كه‌ن له‌و پۆسته نه‌یهێڵن، چونكه سووكایه‌تی به‌و شاره كردووه.
ئه‌و تاوه‌كو ئێستە هیچ لێدوانێكی له‌سه‌ر ئه‌و وێنه‌یه نه‌داوه.
bas news-
