سێ ئافره‌تى كوردى ئێزدی له مووسڵ ڕزگار كران
ئه‌فسه‌رێكى فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى سه‌ر به سوپای عێراق، ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 21/ 5/ 2017) ڕایگه‌یاند، سێ ئافره‌تى ئێزدی له ناوچه‌ى نه‌جار له مووسڵ، له ده‌ست ڕێكحراوى توندڕه‌وى داعش، ڕزگار كران.
عه‌قید خالد جوارى، له فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، ڕاگه‌یاند :" هێزه‌كانى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى خێرا، سێ ئافره‌تى ئێزدییان له ناوچه‌ى نه‌جار ڕزگار كرد".
ڕوونیكرده‌وه، كه سێ ئافره‌ته‌كه له ژوورێكى بچووك و تاریك كه خانووى یه‌كێك له حاكمه شه‌رعییه‌كانى ڕێكخراوى توندڕه‌وى داعش بوو، ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌یان ئازاد كرد، ده‌ستیان به‌گه‌ڕان و پشكنین كرد، له‌و كاته‌دا ئه‌و سێ ئافره‌ته‌یان دۆزییه‌وه و ده‌رگاى ژووره‌كه‌یان شكاند بۆ ئه‌وه‌ى ڕزگاریان بكه‌ن، گوتیشی :" له ئێستاشدا په‌یوه‌ندی به كه‌سوكاریانه‌وه كراوه كه له شنگالن بۆ ئه‌وه‌ى به‌یه‌كیان شاد بكه‌نه‌وه".
هه‌ر دوێنێش، هه‌مان هێزى سه‌ر به سوپای عێراق، ڕزگاركردنى ئافره‌تێكى دیكه‌ى ئێزدییان له ناوچه‌ى ڕه‌فاعى له خۆرئاواى مووسڵ، ڕاگه‌یاند و دواتر ڕاده‌ستى كه‌سوكاره‌كه‌ى كرایه‌وه.
bas news-
