ئه‌مەریکا داواکاریی له ڕۆحانی هه‌یە
(تێله‌رسن) داوای کرد (حه‌سه‌ن ڕۆحانی) هاوکاریی ئێران بۆ ئەو هێزانه‌ی له ده‌وه‌وه‌ی ئێران به پاڵپشتیی تاران نائارامی دروست ده‌که‌ن، ببڕێت و، تاقیکردنه‌وه‌ی مووشه‌کی بالیستیک ڕابگرێت و له نێوخۆی ئێرانیشدا دەست بە چاکسازی و دیموکراسی بکات.
بە پێی هەواڵێکی ڕۆیتەرز، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریکا گوتی: ''ئه‌گه‌ر ڕۆحانی بیه‌وێت پێوه‌ندیی ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتان باش بکات، جێبەجێکردنی ئەو خاڵانە ڕێگاکه‌یه‌تی.''
(ڕۆحانی)، یه‌که‌م سه‌رۆککۆماری ئێران بوو به هاوکاریی (محه‌مه‌دجه‌واد زه‌ریف)، وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وەی حکوومەتەکەی، تابۆی گفتوگۆی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ ئه‌مەریکا شکاند و توانی ڕێککه‌وتننامه‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر پرۆگرامی ئەتۆمیی ئێران بەدەست بێنێت.
kdp-
