سویسرییەکان ھەوڵی ڕزگاربوون لە وزەی ئەتۆمی دەدەن
پەیجی دژە تیرۆری کوردستان، بڵاوی کردوەتەوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە 21/5/2017 سویسرییەکان لە ڕاپرسییەکی گشتیدا، دەنگ لەسەر پلانێک دەدەن کە ئامانجی ڕزگاربوونی قۆناغ بە قۆناغە لە کوورەکانی وزەی ئەتۆمی.
حکوومەتی سویسرا لە میانی پلانی نوێی (ستراتیژی وزە ٢٠٥٠)دا، ھەوڵ دەدات کوورە ناوکییەکانی ئەو وڵاتە کە ژمارەیان پێنج کوورەی ناوکی کۆنە و کاتی ئیشپێکردنییان بەسەرچووە و ناسەلامەتن.
پاڵنەری سەرەکی بۆ ئەم پلانە نوێیەی حکوومەتیش بۆ کارەساتی کوورەی فۆکۆشیمای ژاپۆنی دەگەڕێتەوە، کە لە ساڵی ٢٠١١ شەپۆلەکانی دەریایی تسوونامی خاپووری کردن، لەو کاتەوە حکوومەتی سویسرا بڕیاریدا بەدوای شوێنگرەوەی زیاتر سەلامەتتر لە بواری وزەی ناوەکیدا بگەڕێت.
