بەڕێوەبەرێکی کارەبای ھەولێر: لە مانگی ڕەمەزاندا پێدانی خشتەی کارەبا گۆڕانکاری تێدا دەکرێت
حوسێن حەمد، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای ھەولێر ڕایگەیاند: "لە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزاندا پێداچوونەوە بە خشتەی دابەشکردنی کارەبا دەکرێت، چونکە بەپێی ئەو خشتەیەی ئێستا پەیڕەو دەکرێت، تەنیا 10 کاتژمێر و نیو تا 11 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی بە ھاووڵاتییان دەدرێت".
دەشڵێت: "بەم ھۆیەوە مۆلیدە ئەھلییەکان لە کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ، تا 5ی ئێوارە کارەبا بە ھاووڵاتییان دەدەن، دواتر لە کاتژمێر 7ی ئێوارە، تا کاتژمێر 1ی بەرەبەیان کارەبا دەدەن".
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای ھەولێر ئەوەشی خستەڕوو، کە دوای گفتوگۆیەکی زۆر لەگەڵ پارێزگاری ھەولێردا، توانراوە ئەو خشتەیەی ئێستا دابنرێت، ھێمای بۆ ئەوەش کرد: "ھێشتا کەشوھەوا زۆر گەرم نەبووە، بۆیە بەو شێوەیە کارەبا دابەش دەکەین".
باسنیوز
