دانیشتووانى ژێر ده‌ستى داعش له برسێتیدا پشیله ده‌خۆن
ڕوانگه‌كه له ڕاپۆرتێكیدا، كه ئه‌مڕۆ بلاویكردووه‌ته‌وه، ڕای گه‌یاند :" خێزانى ؛ ئه‌بو به‌لسه‌م؛ كه له گه‌ڕه‌كى مه‌كاوى له مووسڵى كۆن داده‌نیشن، توانییان ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ى ڕابردوو له ڕێگه‌ى ئاوه‌ڕۆكانه‌وه هه‌ڵبێن و خۆیان بگه‌یه‌ننه ئه‌و ناوچانه‌ى كه پۆلیسی فیدڕاڵى كۆنترۆڵى كردووه".
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، ڕوانگه‌كه چاوی به خێزانه‌كه كه‌ووتووه كه له 4 كه‌س پێكهاتوون، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر زارى ئه‌ندامانى ئه‌و خێزانه گواستیوه‌تییه‌وه، كاتێك هیچ نه‌ماوه بیخۆن، ئه‌بو به‌لسه‌م له‌سه‌ربانى ماڵى خۆمان باڵنده‌ى ڕاو ده‌كرد، ئیتر باڵنده‌ش نه‌ما بیخۆن.
چه‌ند خێزانێكى دراوسێیان پشیله‌یان ڕاوكردووه و به ماڵى ئه‌بو به‌لسه‌میان فرۆشتووه، منداڵێكى ئه‌و خێزانه به‌ناوى ؛به‌لسه‌م؛ كه ته‌مه‌نى چوار ساڵه، ده‌ڵێت :" تامى گۆشتى باڵنده له پشیله خۆشتره".
به‌پێی زانیارییه‌كانى ڕوانگه‌كه، خێزانه‌كانى به‌رى ڕاستى شارى مووسڵ، له‌ماوه‌ى شه‌ش مانگى ڕابردوودا به‌ده‌ست برسێتییه‌وه ناڵاندوویانه، چونكه داعش ڕێگه‌ى نه‌داوه خواردنیان پێبگات و خۆیشى گه‌نمى خراپبووى به‌سه‌ریاندا دابه‌شكردووه.
bas news-
