عەبدوڵا ئۆجەلان دژی خەندەقەكانی پەكەكە بووە
ئەگەرچی ئۆجەلان تەنها له ساڵی 2013، ئه‌وكاته‌ی لیژنه‌یه‌ك له ئه‌ندام په‌رله‌مانانی هه‌ده‌په پێكهێنرابوو و 2 مانگ جارێك ئۆجه‌لانیان لە بەندیخانەی ئیمراڵی ده‌بینی، له‌و ساڵه‌دا له رێگه‌ی سری سووریا ئۆنده‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌ده‌په‌وه داوای له په‌كه‌كه كردووه چه‌ك دابنێ و له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی توركیا رێك بكه‌وێت.
هه‌روه‌ها ئه‌و وتاره‌ی ئۆجه‌لانیش كه له نه‌ورۆزی 2013 له ئامه‌د خوێندرایه‌وه، به ئاشكرا داوای له په‌كه‌كه كردووه بۆ به ده‌ستهێنانی مافه‌كانتان پێویسته چه‌ك فڕێ بده‌ن و به ئاشتییانه چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ن.
عه‌بدولقادر سه‌لفی رۆژنامه‌نووسی نزیك له ئاكپارتی، له وتارێكدا له رۆژنامه‌ی (حوریه‌ت) ئاماژه‌ی داوه، كه عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ره‌خنه‌ی له هه‌ده‌په گرتووه به‌وه‌ی نه‌ده‌بوایه پشتگیری له سیاسه‌تی خه‌نده‌ق بكات، هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كردووه، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئۆجه‌لان دژی سیاسه‌تی خه‌نده‌ق بووه و ره‌خنه‌ی له په‌كه‌كه‌ش گرتووە له‌و رووه‌وه.
سه‌لفی نه‌یگوتووه كه ئۆجه‌لان له رێگه‌ی كێوه ئه‌و قسانه‌ی كردووه، ئایه وه‌فدێكی حكوومی سه‌ردانی ئیمڕالی كردووه و چاوی به ئۆجه‌لان كه‌وتووه؟ یاخود ئه‌مه ته‌نیا پێشبینی خۆیه‌تی.
به‌ڵام چه‌ند جارێك له زاری به‌رپرسانی حكوومه‌تدا ده‌رچووه كه به نهێنی حكوومه‌ت سه‌ردانی ئیمڕالی ده‌كات و بۆچوونی وه‌رده‌گرێت له‌سه‌ر پرسی چاره‌سه‌ری. به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له میدیاكانه‌وه هیچ لێدوانێكی له‌و شێوه‌یه نه‌بووه.
سه‌لفی باس له‌وه‌ش ده‌كات كه ره‌نگه ئه‌ندام په‌رله‌مانه زیندانیكراوه‌كانی هه‌ده‌په له پایزی ئه‌مساڵدا ئازاد بكرێن و ئیدی ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لاندا له‌سه‌ر پرسی چاره‌سه‌ری بوونیان ده‌بێت. له به‌رامبه‌ردا محه‌مه‌د یاقوب یڵماز كه ئه‌ویش هه‌ر له رۆژنامه‌ی (حوریه‌ت) ده‌نووسێت، ئاماژه‌ی داوه كه بێلایه‌نی دادگا له كوێدایه كاتێك حكوومه‌ت بڵێت ئێمه له فڵان مانگدا ئه‌ندام په‌رله‌مانه زیندانیكراوه‌كانی هه‌ده‌په ئازاد ده‌كه‌ین، ئه‌ی ناڵێن ئه‌وه بڕیاری دادگایه و حكوومه‌ت قسه‌ی له‌سه‌ر ناكات؟
باسی له‌وه‌ش كردووه، كه پێویسته سه‌لفی بۆ میلله‌تی روون بكاته‌وه، ئۆجه‌لان له كوێ گوتوویه‌تی دژی سیاسه‌تی خهندهقم؟ ئایا كێ له‌گه‌ڵی دانیشتووه و ئه‌و په‌یامه‌ی پێ ناردووه؟
ئۆجه‌لان یه‌كێك بووه له‌و سه‌ركردانه‌ی له ئیمیڕالییهوه هه‌وڵی زۆری داوه تا پرسی چاره‌سه‌ری له توركیا بره‌وی پێبدرێ، ته‌نانه‌ت رێككه‌وتنی دۆڵمهباخچهش ئه‌و نه‌خشه رێگایه‌ی كه له‌سه‌ری رێككه‌وتبوون هه‌ر ئۆجه‌لان ئاماده‌ی كردبوو، به‌ڵام كاتێك شه‌ڕ هه‌ڵگیرسا و رێككه‌وتنه‌كه هه‌ڵوه‌شایه‌وه، ئیدی ده‌ركه‌وت كه ئۆجه‌لان دژی شه‌ڕ بووه و هه‌وڵی ئه‌و له ئیمیڕالییهوه بۆ ئاشتی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد بووه، نه‌ك پشتگیری له سیاسه‌تی خه‌نده‌ق بكات.
bas news-
