پەیەدە سەركردەیەكی پەدەكەسەی دەستگیر كرد
(نەواف حەسەن)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "پەیەدە بەردەوامە لە دەستگیركردنی سەركردە و ئەندامانی بەشدار لە ئەنەكەسەدا و، ئەمڕۆیش (نەشئەت زازا) ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان_سووریا، كاتێك گەڕاوەتەوە بۆ رۆژئاوای كوردستان، لەلایەن چەكدارانی پەیەدەوە دەستگیر كراوە و تاوەكو ئێستایش چارەنووسی دیار نییە، چونكە (زازا) خۆی ناسنامەی ئەڵمانیای ھەیە و كەسوكارەكەیشی لە رۆژئاوای كوردستانن و ویستوویەتی سەردانیان بكات، بەڵام قۆڵبەستیان كردووە".
(حەسەن) گوتیشی: "جگە لەوە، سێ سەركردەی دیكەی ئەنەكەسە لە زیندانی پەیەدەدا ماون و ئەوانیش چارەنووسیان نادیارە، پەیەدەیش ژیانی خەڵكی رۆژئاوای كوردستانی كردووەتە دۆزەخ و بەردەوام خەڵك ئاوارە دەبێت و رادەكات و بە زۆر زیندانی دەكرێن و دەبردرێن بۆ شەڕكردن، ئەمەیش جگە لە زیانگەیاندن بە رۆژئاوای كوردستان، ھیچ واتایەكی دیكەی نییە ".
ئەمەیش لە كاتێكدایە، ماوەیەك پێش ئێستا (نەشئەت زازا) لەلایەن پەیەدەوە دەستگیر كرا و چەند مانگێك لە زینداندا مایەوە.
kdp-
