فۆرمى دابه‌شكردنى زه‌وى بۆ هه‌موو پێشمه‌رگه‌كان پڕ ده‌كرێته‌وه
محه‌مه‌د سادق، ئه‌ندامى لێژنه‌ى كاروبارى پێشمه‌رگه و شه‌هیدان و قوربانى جینۆساید و زیندانى سیاسیی له په‌رله‌مانى كوردستان ڕاى گه‌یاند: "له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه فۆرم بۆ سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه‌كان پڕ كراوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى زه‌وییان به‌سه‌ردا دابه‌ش بكرێت".
ڕوونیشیكرده‌وه، كه بڕیار دراوه سه‌ره‌تا زه‌وى به‌سه‌ر شه‌هیدانى پێشمه‌رگه‌دا دابه‌ش بكرێت، دواتر بۆ پێشمه‌رگه‌كانى دیكه.
ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه فۆرمه‌كه له لێژنه‌ی پێشمه‌رگه پڕ كراوه‌ته‌وه و ڕه‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان كراوه و له‌وێشه‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌تى دارای ڕه‌وانه كراوه، به‌ڵام كاتى دابه‌شكردنى زه‌وییه‌كان هێشتا دیار نییه، گوتیشی : " لێژنه‌ى پێشمه‌رگه له‌ڕێگاى لایه‌نى په‌یوه‌ندیداره‌كانى وه‌ك وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وه ئه‌و كاره‌ى كردووه، ته‌واوى هه‌وڵى خۆى بۆ دابه‌شكردنى ئه‌و زه‌ویانه به‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌كاندا، خستووه‌ته گه‌ڕ".
باس‌نیوز
