خورماتوو.. گرووپێکی میلیشیای سەر بە حەشدی شەعبی لە شارۆچکەکە کشایەوە

خورماتوو.. گرووپێکی میلیشیای سەر بە حەشدی شەعبی لە شارۆچکەکە کشایەوە
ئەمڕۆ سێشەممە، گرووپێکی سەر بە میلیشیای حەشدی شەعبی، لە شارۆچکەی خورماتوو کشایەوە.



محەمەد فایەق، بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامییەتی خورماتوو، راگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەممە 16/5/2017 ھێزەکانی فیرقەی ئیمام عە لی، لە خوماتوو کشایەوە".


بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، ئەوەشی خستەڕوو: "ژمارەی ئەو ھێزە لە 450 چەکدار پێکھاتبوون، لە ڕێککەوتی 27/4/2016 بە مەبەستی کۆنتڕوڵکردنی ئەو خاڵ و جێگایانە کە شەڕە نەخوازراوەکەی خورماتوو روویان دا، رەوانەی خورماتوو کرابوون، بەڵام ئەمڕۆ ھێزەکە بە تەواوی کشاونەتەوە".
bas news-
Top