حکوومەتی ھەرێم ١١ ملیار دینار بۆ ھەڵەبجە تەرخان دەکات

حکوومەتی ھەرێم ١١ ملیار دینار بۆ ھەڵەبجە تەرخان دەکات
گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، بە مەبەستی گەشەپێدان و بووژاندنەوەی زانکۆی ھەڵەبجە، سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بڕی زیاتر لە (١١) ملیار دیناری بۆ زانکۆی ھەڵەبجە تەرخان کرد.

(عەباس ئەکرەم)، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕایگەیاند: ''لەسەر داوای وەزارەتی خوێندنی باڵا لە ڕێکەوتی (٧/٥/٢٠١٧)دا سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران بە نوسراوی ژمارە (١٩٦٧) ڕەزامەندیی نیشان دا، بە خەرجکردنی بڕی (١١,٣٠٠,٠٠٠,٠٠٠) یانزە ملیار و سێسەد ملیۆن دینار بۆ جێبەجێکردن و تەواوکردنی دو پڕۆژەی ستراتیژی بۆ زانکۆی ھەڵەبجە.''

(عەباس ئەکرەم) گوتی: ''پڕۆژەکان بریتین لە جێبەجێکردنی پڕۆژەی بینای سەرۆکایەتیی زانکۆی ھەڵەبجە، کە بڕی (٦,٣٠٠,٠٠٠,٠٠٠) شەش ملیار و سێسەد ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە، ھەروەھا پڕۆژەی بینای (بەشە ناوخۆییی ٢) قۆناغی سێیەم، بۆ ئەوەش بڕی (٥٠٠٠,٠٠٠,٠٠٠) پێنج ملیار دینار تەرخان کراوە.''

(عەباس ئەکرەم) دەشڵێت: ''نوسراوەکەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران گەیشتووەتە وەزارەتەکەمان، دوای ئەنجامدانی ڕێککاری پێوست، دەست دەکرێت بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان.
kdp-
Top