''٥٠٠ ئێزدیی دیکە بۆ چارەسەرکردن ڕەوانەی ئەڵمانیا دەکرێن''

 	 ''٥٠٠ ئێزدیی دیکە بۆ چارەسەرکردن ڕەوانەی ئەڵمانیا دەکرێن''
بەرپرسی ڕاگەیاندنی لیژنەی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری میونیخی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ڕێکەوتنێک لە نێوان وێلایەتێکی ئەڵمانیا و حکوومەتی هەرێمدا کرا، زیاتر لە ١٠٠٠ ڕزگاربووی دەستی داعش گەیەندرانە ئەڵمانیا بۆ ئەوەی چارەسەر بکرێن و ئێستاش ڕەزامەندی لەسەر ٥٠٠ کەسی دیکە دراوە.

(حەسەن ڕەشید قەوال)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''حکوومەتی ئەڵمانیا و ویلایەتی (براندنبۆرگ) لەگەڵ حکوومەتی هەرێم ڕێکەوتنێکیان واژۆ کرد و بەوهۆیەوە زیاتر لە ١٠٠٠ ئێزدی ڕزگاربووی دەستی داعش گەیەندرانە ئەڵمانیا بۆ ئەوەی چارەسەر بکرێن، ئێستاش رەزامەندی دراوە بۆ چارەسەرکردنی ٥٠٠ ڕزگاربووی دیكەی دەستی داعش.''

(قەوال) گوتیشی: ''پێشتر سەرۆکی ویلایەتی براندنبۆرگ سەردانی کەمپەکانی هەرێمی کوردستانی کردبوو، بڕیاری دابوو لە هەموو ڕوویەکەوە هاوکاریی کوردانی ئێزدی بکات.''

kdp-
Top