بەرپرسی میحوەری داقووق: لە ماوەی چوار مانگدا 178 داعشمان كوشتووە
محەمەد حاجی قادر، لێپرسراوی ئۆپەراسیۆنی هیزەكانی 70 و بەرپرسی میحوەری داقووق ڕایگەیاند: "چەكدارانی داعش جموجۆڵیان لە سنوورەكانی هێزی پێشمەرگەدا هەیە و ناوە بە ناوە بە قەناس و ماتۆر سكیل خۆیان لە ئێمە نزیك دەكەنەوە و تەقە دەكەن، هەرچەندە وەك پێشتر بەهێز نین، بەڵام ناكرێت دوژمن بەكەم سەیر بكریت، بۆیە ئێمە بەردەوام لە حاڵەتی ئامادە باشیداین".
لێپرسراوی ئۆپەراسیۆنی هیزەكانی 70 و بەرپرسی میحوەری داقووق ئەوەشی خستەڕوو "مەودایەكی كەم لە نێوان داعش و هێڵەكانی بەرگریی هێزی پێشمەرگە هەیە، لە هەندێك شوێن 3 كیلۆمەتر، هەندێك شوێنی دیكەش تەنیا 2 كیلۆمەتر داعش لە سەنگەرەكانی پێشمەرگەوە دوورن، هێمای بۆ ئەوەش كرد "كە بەردەوام لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانان لەسەر هێڵن، هەروەها بە هاوكاریی فڕۆكەكانی هاوپەیمانان توانراوە ژمارەی چەكدارانی داعش لە سنوورەكە كەم بكرێنەوە".
باسنیوز
