نێچیرڤان بارزانی: ره‌نگه نه‌توانین به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق بكه‌ین
نێچیرڤان بارزانی له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی حه‌ده‌سی عه‌ره‌بی كه شه‌وی رابردوو په‌خشكرا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌و قه‌یرانه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌ی داعش دروستكردووه سیاسییه‌و پێویسته له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت.
وتیشی "به‌غداد چیكرد بۆ مانه‌وه‌ی عێراق به‌یه‌كگرتویی، چیكرد بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كورد‌و چی پێشكه‌شی سوننه كرد، سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كان گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ یه‌كگرتوویی عێراق".
نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ره‌نگه نه‌توانن به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق بكه‌ن و عێراق له مه‌ترسیدایه ئه‌گه‌ر كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كرێن.
له‌باره‌ی بوونی په‌كه‌كه‌وه له شنگال، نێچیرڤان بارزانی وتی "پرسی بوونی په‌كه‌كه له شنگال ئامانجه‌كه‌ی دروستكردنی ناسه‌قامگیرییه له ناوچه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و جێی داخه تائێستاش هه‌ندێ لایه‌ن له‌به‌غداد یارمه‌تی پێشكه‌ش به په‌كه‌كه ده‌كه‌ن".
خه‌ندان
