هەروامان.. سوپای پاسداران هێرشیان کردە سەر کۆڵبەرانی کورد
درەنگانی شەوی پێشوو لە ناحیەی (بیارە) لە دەرەمەڕ لە ناوچەی (شەرواندڕ)ی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە پێکدادان لە نێوان سوپای پاسداران و کۆلبەراندا دروست بووە و شەڕ و پێکدادان تا کاتژمێر ٣ی شەوی خایاندووە خەڵکی ئەو دەڤەرە گوێیان لە تەقە و شەڕەکەش بووە".
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەلە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوەوە ، لەو شەڕەدا دوو چەکداری سوپای پاسداران بریندار بوون و یەک لە بریندارەکان فەرماندەیەکی سوپایە بە ناوی (سەفەری)، بەڵام هەتا ئێستا هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی لەم بارەوە ڕوونکردنەوەی نەداوە.
سەرچاوەیەک لەو سنوورە گوتی: "نێوانی ئێران و عێراق لەو سنوورە تەنیا جۆگەیەکی بچووکە و ڕۆژانە خەڵک لەمدیو و ئەودیو هاتوچۆ دەکەن و بەهۆی نزیکیی ئەو سنوورە زۆر جار سوپای پاسدارانی ئێران هاتوچۆی پێدا دەکەن، بۆیە ئەو شەڕەی ڕووی داوە و ڕووداوەکە کاتژمێر 3ێ شەو بووە و تا ئێستاش بە ڕوونی نازانرێت ڕێژەی کوژراو بریندارەکان چەندە ".
باسنيوز
