مەسرور بارزانی لەگەڵ گەورە ڕاوێژکارێکی سەرۆکی ئەمریکا کۆدەبێتەوە
بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ دووشەممە، مەسرور بارزانی لەگەڵ جێرد کۆشنەر، گەورە ڕاوێژکاری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هێربێرت ماکماستەر، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ووئەمریکا و تۆم بۆسێرت، ڕاوێژکاری ئاسایشی ناوخۆیی ئەمریکا کۆدەبێتەوە.
لەو سەردانەدا هەریەک لە فوئاد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و بەیان سامی عەبدولڕەحمان، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا، یاوەریی مەسرور بارزانی دەکەن.
چاوەڕوان دەکرێت لە گفتوگۆکانیدا لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەمریکا، مەسرور بارزانی مەترسییەکانی قۆناغی دوای داعش و ئایندەی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و پرسی هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بخاتە ڕوو.
باسنیوز
