فراکسیۆنی پارتی: ناكرێت لە هەرێمی كوردستان تەنیا سلێمانی لامەركەزیەت جێبەجێ بكات

 فراکسیۆنی پارتی: ناكرێت لە هەرێمی كوردستان تەنیا سلێمانی لامەركەزیەت جێبەجێ بكات
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕای دەگەیەنێت، ناكرێت لە هەرێمی کوردستان تەنیا لە شاری سلێمانی لامەركەزیەت جێبەجێ بكرێت.



زیاد كاكە ڕەزا، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند: "ماوەیەكی زۆرە لامەركەزیەت بووە بە بانگەشە و لەسەر زاری هەموو كەسێكە، ئەوان باسی كەمیی داهاتی سلێمانی دەكەن، چۆن دەتوانن بەو داهاتە ئیشوكارەكانی سلێمانی جێبەجێ بكەن، دەبێت داهات كۆ بكرێتەوە و بزانرێت بڕەكەی چەندە".



ڕێكەوت زەكی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراكسیۆنی یەكێتی پرۆژەی لامەركەزی و دارایی پێشكەشی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كرد، زیادی كاكە ڕەزا هێمای بۆ ئەوەش كرد "ئەو پرۆژەیەی بۆ لامەركەزیەت پێشكەش كراوە، نەیبینیوە و پرۆژە كۆمەڵێك یاسای جۆراوجۆری پێویستە بۆی دەربكرێت، هەروەها بابەت تەنیا پێشكەشكردنی پرۆژە نییە، چونكە ئەگەر پرۆژەش پەسەند بكرێت، ئەبێت هەژمارێك بۆ داهاتی شار بكرێت، چونكە ناكرێت لە هەرێمی كوردستاندا بەتەنیا سلێمانی لامەركەزیەت جێبەجێ بكات".





باسنيوز
Top