دەستەی کارگێڕیی یەکێتی: تا تۆمەتەکان ساغ نەکەینەوە دەستبەردار نابین
بەپێی نووسراوێکی دەستەی کارگێریی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئاماژە بۆ کۆبوونەوەکانی ڕۆژانی 13ی ئازار و 29ی نیسان و 3ی ئایاری 2017 کراوە کە تێیدا کۆسرەت ڕەسول عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بەشدار بوون و دەستەکە ڕای گەیاندووە: ”دڵنیاتان دەکەینەوە، تا تۆمەتەکان ساغ نەکەینەوە، دەستبەردار نابین“، بەڵام ئەوە ڕوون نەکراوەتەوە کە تۆمەتەکان چین.
هەر لەو نووسراوەدا ئاماژە بەوە کراوە کە پەیوەندییان بە فواد مەعسوومەوە کردووە تاوەکوو بەشداری لە لێژنەیەکدا بکات، بەڵام ”داوای لێبووردنی کردووە و بەشداریی لێژنەکە ناکات“.
دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە نووسراوەکەدا ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە بە سەرۆکایەتیی سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، لێژنەیەک پێک دەهێندرێت.
باسنیوز
