دوایین زانیاری لەبارەی تۆمارکردنی سیستەمی بایۆمەتری بڵاو دەکرێتەوە
هیوا ئەفەندی، سەرۆكی فەرمانگەی تەكنەلۆژیا و زانیاریی ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستان راگەیاند "تۆماركردنی هێزە ئەمنییەكان و پێشمەرگە لە سیستەمی بایۆمەتری بەردەوامە و گوتی: "وەكوو بڕیاری لێ دراوە، سبەی 15ی 5 كۆتایی بە وادەی تۆماركردنی پێشەرگە و هێزە ئەمنییەكان دەهێندرێت".
سەبارت بە بڕیاری درێژكردنەوەی ماوەكە هیوا ئەفەندی گوتیشی: "تاكوو ئێستا باس لە درێژكردنەوەی ماوەكە نەكراوە ئەوە دەوەستێتە سەر بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران".
ئەو بەرپرسەی تۆماری بایۆمەتری روونی كردەوە ئەو خانەنشینانەی كە تۆمار نەكراون، دەبێ تاكوو پێش 20ی 5 خۆیان تۆمار بكەن، دوای ئەو وادەیە تۆمار ناكرێن و گوتیشی: ئەو فەرمانبەرە شارستانییانەی كە تاكوو ئێستا تۆمار نەكراون و لیستەكانیان گەیشتووەتە لیژنەی تۆماری بایۆمەتری و لیژنەكە بڕیار لە تۆماركردن و نەكردنیان دەدات".
سەرۆكی فەرمانگەی تەكنەلۆژیا و زانیاری ئاشكراشی كرد تاكوو ئێستا ملیۆنێك و 173 هەزار كەس لە سیستەمی بایۆمەتری تۆمار كراون.
bas news-
