سلێمانی.. خولێکی ڕۆژنامەوانی بۆ کارمەندانی بەشی ڕاگەیاندن سازکرا
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەسەرپەرشتی بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، خولێکی ڕۆژنامەوانی بۆ سەرجەم کارمەندانی ڕاگەیاندنی بەشە جیاجیاکانی سەر بەبەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ساز کرا.
لەم خولەی ئەمڕۆ یەکشەممە 14/5/2017 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، وانەکانی خولەکە ئەم بابەتانەی لەخۆگرتبوو، شێوازی داڕشتنی ھەواڵ، میدیای تایبەتمەند، میدیای نوێ، سەرھەڵدان و کاریگەرییەکانی سۆشیال میدیاو چەند بابەتێکی دیکە.
خولەکە لەھۆڵی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئەنجامدراو وانەکان لەلایەن د. کاروان عەلی، مامۆستای زانکۆوە گوترانەوە.
جگە لەبەشدارییکردنی کارمەندانی بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان، کارمەندانی ڕاگەیاندنی بەشی پۆلیسی پارێزگاری چالاکییە مەدەنییەکان و بەشی بەڵگەی تاوان و بەشی پۆلیسی فریاکەوتن و بەشی پۆلیسی کۆمەڵگەیی بەشدارییان لەخولەکەدا کرد.
bas news-
