خاڵی سنووری پەروێزخان: ھەلی کار بۆ ژمارەیەک دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکان رەخساند

خاڵی سنووری پەروێزخان: ھەلی کار بۆ ژمارەیەک دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکان رەخساند


بەرپرسی ڕاگەیاندی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان ڕای دەگەیەنێت، ھەلی کاریان بۆ 20 دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکان رەخساند.



ئارام سایەخان، بەرپرسی ڕاگەیاندنی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان، ئەمڕۆ یەکشەممە 14/5/2017 ڕاگەیاند: "خاڵی سنووری نێودەوڵەتی پەروێزخان ھەلی کار بۆ 20 قوتابی دەرچووی زانکۆ، پەیمانگا و گەنجی بێکار ڕەخساند و دایمەزراندن".



بەرپرسی ڕاگەیاندنی خاڵی سنووری نێودەوڵەتی پەروێزخان، ئەوەشی خستەڕوو: "دامەزراندنی گەنجەکان بە شێوەی گرێبەست نییە، بەڵکو ڕێگە پێدانیان بۆ کراوە بۆ ماوەیەکی درێژ تا لەو مەرزەدا کار بکەن، ھەروەھا ئیشەکەشیان پێکھاتووە، لە پشکنینی چەند نموونەیەک لەو بارانە لە تاقیکەکانی مەرزەکەدا ھەن".

bas news-
Top