سه‌ركرده‌یه‌كى پارتى: حه‌كیم و سیاسییه‌كانى هاوشێوەی پێیان خۆش نییه كورد سه‌ربه‌خۆ بێت
ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى پارتى ڕایده‌گه‌یه‌نێ عه‌مار حه‌كیم و سیاسییه‌كانى پێش ئه‌ویش، پێیان خۆش نییه كه كورد سه‌ربه‌خۆ بێت، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت ئه‌و دۆخه بێسه‌روبه‌ریه‌ى له عێراقدا هه‌یه، تا هه‌تایه به‌رده‌وام بێت.
عه‌لى عه‌ونى، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ڕاگه‌یاند: " بۆ سه‌ربه‌خۆیى پێویست به ڕیفراندۆم ناكات، به‌ڵكوو ڕاگه‌یاندنى سه‌ربه‌خۆیى ده‌بێت بكرێت، چونكه كاتێك 16 وڵات له یه‌كێتى سۆڤیاتى پێشوو جیا بوونه‌وه ڕیفراندۆمیان نه‌كرد، به‌ڵكوو سه‌ربه‌خۆیان ڕاگه‌یاند".
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى پارتى پێیوایه، عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانێتی نیشتمانى (شیعه) هاوشێوه‌ى سیاسییه‌كانى پێش خۆیه‌تی و له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆى كورددا نییه، گوتیشی : " ئه‌وان ده‌یانه‌وێت، ئه‌و كه‌ڵه‌گایه‌تییه‌ى هه‌یه، هاتا هه‌تایه به‌رده‌وام بیت، بۆیه ئێمه له هه‌ریه‌كه له عه‌مار حه‌كیم و هه‌موو مه‌رجه‌عه‌كانى دیكه‌ى شیعه بێ ئومێد بووبن، چونكه له‌كاتێكدا مالیكى قوتى خه‌ڵكى بڕی، ئه‌وان ده‌بوو بڵێن ئه‌وه زوڵمه، به‌ڵام ده‌ست خۆشیان لێ‌كرد، هه‌روه‌ها پێشمه‌رگه‌ى كوردستان كه هێزێكى ده‌ستووریه چه‌ك و بوودجه‌ى لێبڕاوه، له كاتێكدا له كۆلانه‌كانى كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف و به‌غدا خه‌ڵكیان كۆكرده‌وه و هیزیان درووست كرد و دواتر بردیانه په‌رله‌مان و بودجه و چه‌كیشیان بۆ دابین كرد، بۆیه من ده‌ڵێم "ئه‌وانه هه‌موویان سه‌ر به كراسێكن".
عه‌لى عه‌ونى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، له‌ماوه‌ى ئه‌و 100 ساڵه‌ى كوردستان و عێراق به‌زۆر پێكه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه، عێراق هه‌رگیز كوردى وه‌كوو عێراقییه‌ك ته‌ماشا نه‌كردووه، كوردیش له ڕووى ئابوورى، فكریی و سه‌قامگیرییه‌وه به شێك نه‌بووه له عێراق.گه‌ر
bas news-
