ئاساییشی ھەولێر: ھیچ چەكدارێكی سەر بە پەیەدە، لای ئێمە دەستگیر نەكراوە
(د. تاریق نووری)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "ئەو دەنگۆیەی لەلایەن پەیەدەوە بڵاو بووەتەوە كە گوایە 9 شەڕڤانی ئەوان كە بە رەگەز بیانین و لەلایەن ئاساییشی ھەولێرەوە دەستگیر كراون، راست نییە و ھیچ كەسێكی ئەوان لای ئێمە نییە و ئەو دەنگۆیەیش هیچ بنەمایەكی نییە".
ئەمەیش لە كاتێكدایە، پەیەدە لە رێگەی راگەیاندنەكانەوە دەنگۆی ئەوەی بڵاو كردووەتەوە كە گوایە 9 شەڕڤانی ئەوان كە بە رەگەز بیانین و ویستوویانە بگەڕێنەوە بۆ رۆژئاوای كوردستان، لەلایەن ئاساییشی ھەولێرەوە دەستگیر كراون، بەڵام ئاساییشی ھەولێر ئەمە رەت دەكاتەوە.
kdp-
