كچە كوردێک بووە یەكەم كچە فڕۆكەوانی ھێڵی ئاسمانی عێراق
وەرتێ ئەبوبەكر تەمەن 26 ساڵ، كە دانيشتووى دانيماركە، ماوەی چەند ساڵێکە لەو وڵاتە بەشى فڕۆکەوانی تەواو كردووە و دوو ساڵ پێش ئێستە گەڕاوەتەوە كوردستان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گرێبەستی لێخوڕینی فڕۆکەی لەگەڵ هێڵی ئاسمانى عێراقى ئیمزا کرد.
سەرچاوەیەک لە وەرتێی فڕۆکەوانەوە بە میدیاکانی ڕاگەیاند "ئێستە وەرتێ لە شارى بەغدایە و گرێبەستەکەی بۆ چەند ساڵێکە و بۆ یەکەم جارە لە مێژووی عێراق و هێڵی ئاسمانى عێراق، کچێکی كورد وەکو فڕۆکەوان كار بكات، ھەروەھا گەشتەكانیشی سەرەتا بۆ وڵاتانی ئوردن و لوبنان و ميسر بووە".
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد "کاری فڕۆکەوانی بۆ وەرتێ جێگەی شانازيە بۆ كوردستان، لەگەڵ ئەوەشدا ميديا عێراقیەکان دەیانەوێ گرنگی زۆر بە وەرتێی کچە کوردی فڕۆکەوان بدەن.
باسنيوز
