ھەولێر.. یەکەمین پیشانگای بەرھەمەناوخۆییەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق دەکرێتەوە

 ھەولێر.. یەکەمین پیشانگای بەرھەمەناوخۆییەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق دەکرێتەوە
سەرپەرەشتیاری پیشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر، ئاماژە بەوە دەدات کە یەکەمین پێشانگای بەرھەمە ناوخۆییەکانی ھەرێمی کورستان و عێراق لە شاری ھەولێر دەکرێتەوە.

عەبدولڵا ئەحمەد، سەرپەرەشتیاری پیشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر، ڕایگەیاند: "یەکەمین پیشانگای بەرھەمە ناوخۆییەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق، لە 15/5/2017 لە شاری ھەولێر دەکرێتەوە، ھەروەھا لە ھەمانکاتدا پیشانگای دووبارە ئاوەدانکردنەوەی ناوچە ئازادکراوەکانی ژێر دەستی تیرۆر لە ڕۆژانی 15 تا 18/5/2017 بەڕێوە دەچێت".

سەرپەرەشتیاری پیشانگا نێودەوڵەتیی ھەولێر، ئەوشی خستەڕوو: "نزیکەی 250 کۆمپانیا و کاگەی جۆراوجۆر بەشداری لە پیشانگاکەدا دەکەن".
گوتیشی: "پیشانگاکەش لە کاتژمێر 10:30خولەکی سەرلەبەیانی 15/5/2017 لە ھۆڵی پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر دەکرێتەوە".








باسنیوز
Top