پەکەکە لە سنووری شنگال ناسنامە بۆ خەڵکی بیانی دەردەهێنن

 پەکەکە لە سنووری شنگال ناسنامە بۆ خەڵکی بیانی دەردەهێنن
بەرپرسی لقی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شنگال ئاماژە بەوە دەکات کە پەکەکە لە سنووری شنگال دەستیان بە دەرهێنانی ناسنامە بۆ خەڵک کردووە و خەڵکێکی زور و هەندێ بیانیش ناسنامەی دەڤەری شنگالیان بۆ دەرهێنراوە.

وەحید باکۆزی، گوتی: "پەکەکە لە شنگال بە هاوکاریی حکوومەتی عێراق دەستی کردووە بە دەرهێنانی ناسنامە بۆ هەندێ خەڵکی بیانی و ناخۆجێی و عەرەب هەر کەسێک دێت دەڵێن ئەوە شنگالییە و بۆ پشتیوانیی پەکەکە هاتووە و ناسنامەیان بۆ دەردەهێنن و دەیانەوێت لەو ڕێگایەوە فیتنە بۆ شنگال دورست بکەن، ئێستاش دەستیان کردووە بە راکێشانی دەستی ئەو هۆزە عەرەبانەی کە دەستیان هەبووە لە کوشتنی ئێزدییەکاندا".

ئەوەشی خستەڕوو "لە خانەسۆر پەکەکە دەستی بە جووڵەی سەربازی کردووە و مەترسی دەکرێت ناوچەکە بکەنە شوینێک بۆ قووڵكکردنەوەی بیری تایفەگەری".










باسنیوز
Top